لیژنەی تەندروستی وادەی گەیشتنی ڤاکسینی راگەیاند

عێراق 24/11/2020

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی تەندروستی رایگەیاند، پێش کۆتایی ساڵ ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە دەست تەندروستی عێراق.

درەنگانی شەوی رابردوو، حسێن خەڵاتی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعاشرە رایگەیاند، عێراق لە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادایە، بەڵام بە قۆناغی جیاوازدا تێدەپەڕێت.
خەڵاتی جەختیشیکردەوە،  رێککارەکانی ١٠ هەفتەی رابردوو سوودی هەبوو لە نەهێشتنی ئاڵۆز بوونی دۆخی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا، وتیشی رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زۆر کەمترە بەراورد بە رێژەی جیهان.
لە کۆتاییدا خەڵاتی روونیشیکردەوە، دوای رێگەپێدانی تەندروستی جیهانی، عێراق ١٠ ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا پێش کۆتایی ساڵ دەکڕێت و سەرەتا دەدرێت بە کەسانی بەتەمەن و هێزەکانی ئاسایش و ستافی نەخۆشخانەکان و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەن و بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگریەوە دەناڵێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا