لیژنە هاوبەشەکانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری
دەدات لە کڕینی دەرمان لەو پەیجانەی بەشێوەی ئۆنلاین کار دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم ، لیژنە هاوبەشکانی قائیمقامیەتی
سلێمانی رایگەیاند، لەدوای بەدواداجون بۆ ئەو پەیج و بازاڕانەی بەشێوەی ئۆنلاین
کاردەکەن لە بواری بەرهەمە دەرمانی و جوانکارییەکانی ئافرەتاندا، دەستگیرا بەسەر بڕێک
بابەتی دەرمانی لەسەر سکاڵای هەندێک لە هاوڵاتیان کە دەرمانەکەیان بەکارهێناوە و
کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر تەندروستییان.
دکتۆر پەرسەت نەقشبەندی، ئەندامی لیژنە هاوبەشەکان
رایگەیاند، بەکارهێنانی دەرمان دەبێت تەنها لەرێگەی پزیشکی پسپۆڕەوە بێت و تەنها
بە راوێژکاری پزیشک دەبێت، هەروەها وتیشی زۆرێک لەو دەرمانانەی دەفرۆشرێنەوە لە
پەیجەکان دەرمانی دابەزینی کێش و جوانکاریە بۆ ئافرەتان و بۆ پیاوانیش دەرمانی
بەهێزکردنە، وتیشی کەس نازانێت ئەم دەرمانانە لە کوێ دروست دەکرێن و پیکهاتەکانیان
چیە چونکە هیچ زانیارییەکیان لەسەر نەنوسراوە.
دکتۆر پەرسەت نەقشبەندی روونیشیکردەوە، دەرمانەکان بەشێوەی گونجاو لەناو
دەبرێن و خاوەنی پەیجەکە کە ناوی (جوانکاری سروشتی هیوا)یە رێککاری یاسایی گیراوەتە
بەر.