پاش سێ ساڵ لە تەقاندنەوەی، سایدی دووەمی پردێ کرایەوە

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

پردی پردێ کە لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠١٧ی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان تەقێندرایەوە، دوای نۆژەنکردنەوەی، سایدی دووەمی پردەکە بە تێچووی ٦٩٢ ملیۆن دینار کرایەوە .

عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بە BMC راگەیاند، بۆ ماوەی دووساڵ هەردوو سایدی پردەکە داخرابوو ئەویش بارگرانی لەسەر ئەو کەسانە دروسرکردبوو کە سەردانی هەولێریان دەکرد، چونکە دەبوو نزیکەی دوو سەعات لە رێگەیەکی دیکەو لاوەکییەوە هاتوچۆیان بکردایە بۆیە  کردنەوەی ئەو پردە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی رووداوی هاتوچۆ.

راشگەیاند، ئەو پردە رێگایەکی بارزگانی گرنگە و پارێزگای هەولێر بە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەبەستێتەوە.

 لە ئەنجامی رووبەرووبوونەوەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ پردی پرێ تەقێندرایەوە، دوای کردنەوەی سایدی یەکەمی پردەکە لە هاوینی ئەمساڵدا، ئەمڕۆ سایدی دووەمی پردەکە بە تێچووی ٦٩٢ ملیۆن دینار کرایەوە کە بوودجەکەی لە لایەن سندوقی ئاوەدانکردنەوەی عێراقەوە دابینکراوە و  درێژیی پردەکەش زیاتر لە ٢٠٠ مەترە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا