دوای ئەوەی دایکی گیان لەدەستدەدات، کوڕەکەی بۆ چەند
ساڵێک تەرمەکەی دەشارێتەوە بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینییەکەی.
دوێنێ هەواڵێک لە میدیا سلۆڤینییەکان بڵاو بووەوە کە
گوایە هاوڵاتیەک دوای ئەوەی دایکی لە ماڵەکەی خۆیدا گیان لەدەستدەدات، کورەکەی
مردنی دەشارێتەوە و لە ناو ماڵەکەی خۆیدا تەرمەکەی بە نهێنی دەپارێزێت ئەویش
لەبەر ئەوەی دایکی خاوەنی موچەی خانەنشینی بووە نەیویستوە لەدەستیبدات.
لەگەڵ ئەوەشدا میدیاکان رایانگەیاندوە کە سەرباری ئەوەی
خێزانەکەی چەند جارێک سەردانیان کردووە بەڵام کورەکەی رێگری لێکردوون بە بیانویی
جیا جیا و نەیهێشتوە کەس چاوی پێیبکەوێ تا لە کۆتاییدا پۆلیسیان ئاگادار
کردووەتەوە.
تۆماز تۆامزڤیتچ، وتەبێژی پۆلیسی لیۆبلیانا لە سلۆڤینییا
بە میدیاکانی راگەیاندوە، هێشتا بە دڵنیایی دیار نیە کەی ئافرەتەکە گیانی
لەدەستداوە بەڵام بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە،
لەگەڵ ئەوەشدا میدیاکان بڵاویان کردوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١١ بەدواوە کەس نەیبینیوە
و چاوی پێی نەکەوتوە.
وتبێژی پۆلیسی لیۆبلیانا روونیشیکردەوە، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا کورەکە
واژووی دایکی بە ساختە دەکرد بۆ بەردەوام بوون لە وەرگرتنی موچەی خانەنشینییەکەی.