خەزورێک زاواکەی خۆی کوشت

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

لە ئەنجامی دروستبوونی ئاڵۆزی لە نێوان دوو خێزان لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک، هاوڵاتییەک برازایەکی خۆی کوشت کە هاوکات هاوسەری کچەکەیەتی

عامڕ نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک BMC راگەیاند، ئێوارەی دوێنی بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی خێزانی، هاوڵاتییەک بەناوی ( س . ک) بە شیش و بۆڕی لە برازایەکی خۆی دەدات و بەهۆی قورسی برینەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

راشیگەیاند ، کوژاوەکە ناوی (ح . ش )و کارمەندی ئاسایشە ، بکوژەکەش لە ئێستادا دەستگیرکراوە و پەڕاوەی لێکۆڵینەوەکانیش لە بنکەی پۆلیسی عروبەدایە.




















ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا