کەڵەشێرێک پۆلیسێک دەکوژێت

هەمەرەنگ 24/11/2020

Alternate Text

دوای ئەوی مەفرەزەیەکی پۆلیس دەدەن بەسەر پێشبڕکێیەکی نایاسایی شەڕەکەڵەشێر لە فلیپین، یەکێک لە کەڵەشێرەکان دەبێتە هۆی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی مەفرەزەکە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، شەڕە کەڵەشێر یەکێکە لە وەرزشە خوازراوەکان لە فلیپین و بەهۆیەوە بڕێکی زۆر لە پارە پەیدا دەکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ چەند وەرزشێکی دیکە لە وڵاتەکەدا قەدەغە کراوە بۆ رێگری کردن لە کۆبوونەوەی خەڵکی و دروست بوونی قەرەباڵغی.
ماڵپەرە فلیپینیەکان رایانگەیاندوە، زۆر جار شەڕەکە تا مردن دەبێت بەهۆی ئەوەی خاوەنی کەڵەشێرەکان چەقۆیەکی تیژی بەهێز لەسەر قاچەکانی کەڵەشێرەکە جێگیر دەکەن و پەلەوەرەکان لە کاتی شەڕکردندا بۆ بریندارکردنی یەکدی بەکاری دەهێنن.
میدیا فلیپینیەکان روونیشیانکردەوە، گیان لەدەستدانی پۆلیسەکە بەهۆی ئەو چەقۆیە دەبێت کاتێک کەڵەشێرەکە پەلاماری پۆلیسەکە دەدات و بە چەقۆکەی یەکێک لە شادەمارەکانی لە رانیدا دەبڕێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی پۆلیسەکە خوێنێکی زۆری لێبڕوات و لە کۆتاییدا گیان لەدەستبدات.
میدیاکان ئاشکراشیان کرد، لە هەڵمەتەکەدا سێ کەس دەستگیر کراون و دوو کەڵەشێر و دوو سێت چەقۆ دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا