وادەی ناردنی ٣٢٠ ملیارەکە ئاشکرا کرا

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە BMC راگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ ناردنی ٣٢٠ ملیارەکە بۆ هەرێم و وا بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتودا پارەکە رەوانە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم، شێروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە BMC راگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیارەکە بۆ هەرێم و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ٣٢٠ ملیار دینارەکە بگاتە هەرێم.
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونیشیکردەوە، هەرچەندە لایەنە کوردیەکان هەوڵیان زۆرداوە بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە، بەڵام هێشتا وادەیەکی دیاری کراو نیە تا بە دڵنیایی بڵێین وادەی ناردنی پارەکە دەستنیشان کراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا شێروان میرزا ئاشکراشی کرد، بڕیاری ناردنی ٣٢٠ ملیارەکە لای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا حکومەتی ناوەندی عێراق ٣٢٠ ملیاری شایستەی دارایی رەوانەی بە هەرێم بکات.
سەرباری ئەوەش هێشتا وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ خشتەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی رانەگەیاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا