هەنگاریا ٣٠ زەمالەی خوێندنی بۆ خوێندکارانی هەرێم راگەیاند

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، لە چوارچێوەی رێکەوتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم و وەزارەتی توانستە مرۆییەکانی هەنگاریا، ساڵانە ٣٠ سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان راده‌گه‌یەنێت.

ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند،  ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆله‌رشیپ (١٠) ماستەر (٢٠) دکتۆرا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان راده‌گه‌ێنێت.

روونیشیکردەوە لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆله‌رشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکەنەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی مەرجەکانی پێشکەشکردن کلیک لێرە بکە.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 52 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا