پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی هەشت کەسی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەرێم پێکدەهێنێت

عێراق 24/11/2020

Alternate Text

 ئەمیندارێتی گشتی فەرمانگەی پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێکهێنانی لیژنەیەکی هەشت کەسی بۆ گفتوگۆکردن لە نێوان هەولێر و بەغدا راگەیاند.

بە گوێرەی نوسراوێکی ئەمیندارێتی گشتی فەرمانگەی پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران کە کۆپییەکی دەست BMC کەوتووە و رێکەوتی ٢٣ی ١١ ی ٢٠٢٠ی لەسەرە، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لیژنەیەکی هەشت کەسی دەرکردووە بۆ ئەوەی دەست بە لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو حکۆمەتی هەرێم و ناوەند بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئامانج لە پێکهێنانی لیژنەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی چۆنێتی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو و یاسایی لە چوارچێوەی یاساو دەستور لە دابەشکردنی سامانی سروشتی و تاوتوێکردنی لە بودجەی ساڵی داهاتوو.

بە پێی نوسراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەکە پێکهاتووە لە هەریەک لە محەمەد شیاع سەبار، عەدنان عەبد خضیر، محەمەد ساحب خەلەف، مزاحم مستەفا، عەبود وەحید، هیشام عەبدولمەلیک، حەسەن خضیر، فەیسەل حسێن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا