مستەفا کازمی رایگەیاند ، رێگەنادەین
لە چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکان فەرمانبەران و کەسانی کەمدەرامەت ببنە قوربانی
و بڕیارمانداوە موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و پلە باڵاکان کەمبکەینەوە .
ئەمڕۆ سێشەممە ، مستەفا کازمی
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "کێشەمان
لە یاسای قەرز هەیە کە لە ئەنجامی کۆمەڵێک هەڵە سەرچاوەی گرتوەوو کۆبوونەوەکانمان
لەگەڵ پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی بەردەوام دەبێت" .
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، کار
دەکەین بۆ زیادکردنی داهاتی وڵات و دەبێت
باشترین خزمەتگوزاەی پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەین و لە پێناو دۆزینەوەی هەلی کار دەبیت
گرنگی بە پرۆژەکان بدەین .
ناوبراو وتیشی ، بەرهەمهێنان
کاری پێشنەمانەو سوورین لەسەر هاوکاریکردنی وەبەرهێنەران.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە
ئێستادا عێراق لە قەیرانێکى دارایی قوڵدایە و بۆ دابینکردنی موچەى فەرمانبەران قەرزدەکات
و نرخی نەوتیش نزمەو کێشەى کەمی نەختینەیی هەیە .