کاتێک کەسێک دەیەوێت لەسەر بابەتێک بڕیارێک بدات بێگومان دووچاری دوودڵی دەبێتەوە و بە ئاسانی بڕیاری بۆ نادرێت.
چەند هەنگاوێک بۆ ڕزگاربوون لە دوودڵی:
-زۆر کەس کاتێک دووچاری دوودڵی دەبنەوە بەهۆی ئەوەیە کە دەترسن لە ئەنجامی بڕیارەکەیان، باشترە ئامانجەکەت دیاریبکەیت و نەترسیت.
-زۆر گرنگە کە هەستی سەرکێشیت تێدا بێت و دڵنیا بیت لەوەی ژیان بردنەوە و دۆڕانە، هەر ئەنجامێکت هەبوو پەشیمان نەبیت.
-دووربکەوەرەوە لەوەی بارودۆخی دەروونیت پەیوەندیدار بکەیت بە بڕیارەکەتەوە.
-زۆر گرنگە کە بزانیت هیچ بڕیارێک ئەنجامەکەی دیار نییە و لەوانەیە ئەنجامی چاوەڕواننەکراو ڕووبدات یاخود بە پێچەوانەوە.
-هیچ کات ئەزموونی کەسانی دیکە مەکە بە پێوانە بۆ داهاتووی خۆت.