پنتاگۆن
رایگه‌یاندووە، لە دوای یەکلابوونەوەی
بردنەوەی بایدن ، تیمێکى ناردووە بۆ پەیوەندی کردن بە وەزارەتەکەوە وەک ئامادە
باشی بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی دەسەڵات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووە،
تیمەکەی جۆ بایدن بە مەبەستى ده‌ستاوده‌ستكردنی
دەسەڵات په‌یوه‌ندی پێوەکردون و ئەوەش کارێکی یاساییە و هاوکارییان دەکەن.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، "ئه‌مشه‌و ناوی تیمی بایدن و هاریس و تیمی
لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌ت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو . "به پشتبه‌ستن به
رێپێدانی سه‌رۆكی فەرمانگەی خزمەتگوزاری گشتیی GSA یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی
و رێككه‌وتنی كۆشكی سپی له‌نێوان بایدن و هاریس ئاماده‌ین بۆ پشتیوانی پێویست و
جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا بە تەواوی
یەکلابووەتەوە کە جۆ بایدن براوەیە و سەرۆکی داهاتووی ئەمریکایە.