ڕەنگە زۆرکات بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ پەنا بۆ وەرزشکردن و ڕێجیمی توند ببەین، بەڵام بە گرنگیدان بە کەمکردنەوەی خوێ و خواردنی چەوری دەتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا چەوری ورگ بتوێنرێتەوە و نەمێنێت.
ماڵپەڕی "سۆمەریە" لە بابەتێکدا پێنج بیرۆکەی بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ خستووەتەڕوو، کە بریتین لە:
١. پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست کە بڕێکی کەم چەوری لە پێکهاتەیدا هەبێت.
٢. خواردنی ماست بەتایبەت لە بەیانیاندا بەهۆی بوونی بەکتریای سودبەخش هۆکارە بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ.
٣. کەمکردنەوەی بڕی خوێ لە خواردنەکاندا.
٤. بەدووربوون لە زۆر جوینی بنێشت، چونکە هۆکارە بۆ چونە ناوەوەی هەوا بۆ ناو سک و دروستبوونی ئاوساوی لە سکدا.
٥. ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی کە کێشەی بەدهەرسییان هەیە، باشترە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت کە ڕێگەیەکی ترە بۆ تواندنەوە و نەمانی ئاوسانی سک.