دارا ڕەشید: لە‌ سیاسە‌ت و پلانی چاكسازیمان بە‌ردە‌وام دە‌بین

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە‌ سیاسە‌ت و پلانی چاكسازیمان لە‌كە‌رتە‌ جیاجیاكاندا بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌گە‌ڵ ھە‌نگاوە‌كانی ھە‌مە‌جۆر كردنی سە‌رچاوە‌كانی داھاتی حكومە‌ت.

دكتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەمیانی بەشداریكردنی لەدووەم ڕۆژی كۆنفرانسی ساڵانەی ژووری بازرگانیی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، جە‌ختمان لە‌وە‌ كردە‌وە،‌ ‌ كە‌ لە‌ سیاسە‌ت و پلانی چاكسازیمان لە‌كە‌رتە‌ جیاجیاكاندا بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌گە‌ڵ ھە‌نگاوە‌كانی ھە‌مە‌جۆر كردنی سە‌رچاوە‌كانی داھاتی حكومە‌ت.

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم دەشڵێت "ئە‌وە‌مان ڕوونكردە‌وە،‌ كە‌ پێداچوونە‌وە‌ دە‌كە‌ین بە‌ یاسا و ڕێنماییە‌كانی تایبە‌ت بە‌ بووژاندنە‌وە‌ی كە‌رتی تایبە‌ت و ئاسانكاریش دە‌كە‌ین بۆ ھێنانی وە‌بە‌رھێنی بیانی و ڕە‌خساندنی دە‌رفە‌تی كار بۆ سوود وە‌رگرتن لە‌ ئە‌زموونی بیانی و دە‌رە‌كی و گە‌یاندنی خزمە‌تی باشتر بە‌ھاووڵاتیان".

لە‌ڕووی ستراتیجی ئابورییە‌وە‌ وەزیری پلاندانان لەكۆنفڕانسەكەدا وتی، "ھە‌نگاوی باشمان ناوە‌ بە‌ئامانجی ڕێكخستنە‌وە‌ی باج‌ و سیستە‌می بانكی و كە‌مكردنە‌وە‌ی خە‌رجی و زیادكردنی داھاتە‌كانمان".

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەكۆنفڕانسەكەدا باسمان لە‌ھاوبە‌شی كردنی كە‌رتی تایبە‌ت و گشتی كرد لە‌ڕاپە‌ڕاندنی كارە‌كانی حكومە‌ت، ڕوونمان كردە‌وە‌ كە‌؛ سیاسە‌تی ئابوریمان سە‌ركە‌وتوو نابێت ئە‌گە‌ر كە‌رتی تایبە‌تمان نە‌بووژابێتە‌وە‌، بە‌ڵام بە‌واتایە‌ش نا كە‌ باس لە‌گران كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت لە‌سە‌ر شانی ھاووڵاتیان، بە‌ڵكو بە‌و واتای ڕێكخستن خزمە‌تە‌كان و باشتر پێشكە‌ش كردنیان بە‌ ھاووڵاتیان.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا