عێراق دەروازەکانی لەگەڵ هەرێم توندتر دەکات

عێراق 25/11/2020

Alternate Text

 وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە پێناو رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمە قەدەغەکراوەکان لە رێگەی دەروازە نافەرمەییەکانی هەرێمەوە، دوو بازگەی دیکە دروست دەکەن.

حەمید ئەلنایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵ و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، لە پێناو رێگریکردن لە هاوردەکردنی بەرهەمە قەدەغەکراوەکان لە رێگەی مەرزە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، دوو بازگەی دیکە لە پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەدین دروست دەکەین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە بەرهەم و شمەکە قەدەغەکراوەکان لە رێگەی دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە شێوەی نایاسایی هاوردەی عێراق دەکرێن و کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر بەرهەمی خۆماڵی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا