ئێوارەی دوێنێ لە تاسلوجە، دوو ژن درانە بەر چەقۆ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.
سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ لە ناحیەی تاسلوجە، پیاوێک هێرشی کردووەتە سەر، ماڵی خەزووری و چەند چەقۆیەکی لە خەسووی داوە و دواتریش هەر بە چەقۆ هاوسەرەکەی خۆیشی بریندارکردووە.
ئاشکراشیکردووە، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکراوە ودانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە سەرکەوت ئەحمەد باسی لەوەکرد، هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.