سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لە بواری سیستەمی هاتوچۆ ئیمزاکرد و له ساڵی داهاتووەوە هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیجیتاڵی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی واژووکردنی گرێبەستێک لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای میولباوەری ئەڵمانی رایگەیاند: كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه له قازانجی كه‌رتی گشتیدا ئه‌وه‌یه له ساڵی داهاتووەوە هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیجیتاڵی، ئه‌وه‌ش سیسته‌می زانیاریی دانیشتوانمان بۆ دروست ده‌كات، كه پێشمه‌رجه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی،هەروەها خزمه‌تگوزاری شۆفێری و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ده‌بێت، كه زیاتر له دوو ملیۆن هاوڵاتی سوودی لێ وه‌رده‌گرن.
راشیگەیاند: به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین واز له مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز بهێنین، چونكه زه‌حمه‌ته هاوڵاتیان ده‌یان كاتژمێر كاتی خۆیان له نۆره و وه‌ستان و چاوه‌ڕوانیكردن بۆ ئه‌نجامدان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كاروباریان به‌سه‌ر ببەن، لەكاتێكدا ده‌كرێ به ماوه‌یه‌كی كه‌م و به خێرایی به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ته‌واو بكرێت.