لە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی
ژنان، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی
توندوتیژی دژی ژنان، هەموو دەسەڵاتی سیاسی و یاسایی خۆم بەکاردەهێنم بۆ
دەستگیرکردن و سزادانی ژنکوژان و هەموو ئەوانەی کە توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدەدەن.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی
ژنانە و بەو مەبەستە هێڵێکی گەرم دانراوە بە ژمارەی ١١٩ کە تەرخانکراوە بۆ ئەو
ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە و هەڕەشەیان لەسەرە.
لەگەڵ ئەوەشدا وتیشی کە ئەم ئەرکە قورسە و پێویستە لەسەر
هەمووان هەستن بە بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.