چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووتەوە کە پارێزگاری ئێستای کەرکوک بە وەکالەت لە بەغدایەو بە نیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا واز لە پۆستی پارێزگار بهێنێت و وەک پەرلەمانتار دەستبەکار بێت، هاوکات چەند زانیارییەکیش لەبارەی ئەو کەسەی جێگەی دەگرێتەوە بڵاوکراوەتەوە.
بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەم زانیارییانە BMC پەیوەندی بە هەریەک لە فەلاح یایچی قایمقامی ناوەندی کەرکوک بە وەکالەت و دلێر سەمەد بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکوک کرد و ئاماژەیان بەوەدا، تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە نییە. بەڵام نەیانشاردەوە کە چەند رۆژێکە راکان جبوری لە بەغدایە.
راكان جبوری كه له هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌جێنه‌هێڵێت، سوێندی یاسایی نه‌خوارد، بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە له‌ئێستادا بڕیاریداوه بچێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سوێندی یاسایی بخوات و وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌ستبه‌كاربێت.
ئەگەرچی بە پێی دوایین هەڵبژاردن کورد ٥٠٪ی کۆی دانیشتوانی پارێزگای کەرکوک پێکدەهێنێت، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، تاکوئێستا پۆستەکە نەدراوەتەوە بە کورد