روسیا.. پووچەڵ کردنەوەی کردەوەی تیرۆرستی داعش لە مۆسکۆ

جیهان 25/11/2020

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی روسی توانی شانەیەکی نوستووی داعش بدۆزێتەوە و یەکێک لە ئەندامەکانی دەستگیربکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی روسیا رایگەیاند، هەوڵی تیرۆرستی چەند ئەندامێکی رێکخراوی داعشیان پووچەڵ کردوەتەوە کە پلانیان هەبوو لە چەند شوێنێکی جیاوازی مۆسکۆ کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن.

بەگوێرەی راگەیاندنەکانی روسیا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندامێکی شانەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە و دەستیشیانگرتوە بەسەر بۆمبێکدا کە لەلایەن ئەندامی شانەکەوە دروستکراوە و پلانی هەبوو لەکردەوەکەیدا بەکاریبهێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا هاتوە کە لە شوێنکەشدا ژمارەیەک بەڵگە دۆزراوەتەوە کە ئاماژە بوون بۆ ئەوەی ئەندامانی شانەکە هەوڵیان داوە خەڵکی دیکە بۆناو شانەکە رابکێشن و لە هەوڵی ئەوەشدا بوون پارە بۆ تیرۆرستان کۆبکەنەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا