سلێمانی.. هۆڵێک بە ناوی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە ناونرا

کوردستان 25/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ هۆڵێک لە مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی بە ناوی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ناونرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، لە مەراسیمێکدا و لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هۆڵێک لە مەڵبەندی یەکی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ناوی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە ناونرا.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی کارگێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە مەراسیمەکەدا بەشدار بوو و جەختیکردەوە لەوەی وەکو رێزێک لە خەباتەکانی شاخ و سیاسی و ماندوبوونەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هۆڵێک وەکو رێز و پێزانین بە ناویەوە ناونرا.

شایەنی باسە هۆڵەکە پێشتر لەسەردەستی هێرۆ ئیبرهیم ئەحمەد بنیاتنراوە کاتێک لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستن بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا