کەسێک بە تۆمەتی قۆڵبڕین و فێڵکردن لە کەسوکاری شەهیدان دەستگیرکرا

کوردستان 25/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی قۆڵبڕین و فێڵکردن و پارە وەرگرتن لە کەسوکاری شەهید و پیشمەرگە و خیزانە کەمدەرامەتەکان کەسێک دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە سەربنەمای زانیاری سەرچاوە تایبەتەکانمان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی بەکەسوکاری شەهید و پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە کردووە و خۆی بە رێکخراوێکی ساختەی خێرخوازی ناساندووە و بەڵێنی کڕینی خانوی پێیانداوە بە مەرجێک ٢٠٪ی پارەی خانووەکەی پێبدەن.

راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە ناوی (ئ.ق.ف)یەو تەمەنی ٣٠ ساڵانە، دوای دەستگیرکردنیشی دانی بەوەداناوە کە بڕی دوو هەزارو ٥٠٠ دۆلاری لە کەسێک بە ناوی (ش.ح.م) وەرگرتووە کە کەسوکاری شەهیدێکی پێشمەرگەیە و لەگەڵ کەسێکی دیکەش رێکەوتووە شەش هەزار دۆلاری لێ وەربگرێت، بەڵام پێش ئەوەی ئەو بڕە پارەیە وەربگریت لە نێو بازاڕی چەمچەماڵ لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە دانیشتوی تەکیەی کاکەمەندە و بەپێی ماددەی (٤٥٦) لەیاسایی سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا