هاوسەری ئەم هونەرمەندە کەسێکی کوشتووە
فادی هاشم هاوسەری نانسی عەجرەم، هونەرمەندی دیاری
لوبنانی، تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک بە مەبەست.
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم ساڵدا و لە مانگی کانوونی
دووەمدا، کەسێک دەچێتە ناو ماڵی نانسی عەجرەم و فادی هاشمی هاوسەری بە مەبەستی
دزیکردن، هاوسەرەکەی نانسی عەجرەم بە فیشەک چەند جارێک دەیپێکێت تا لە کۆتاییدا
دەیکوژێت.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، کەسەکە بە ڕەچەڵەک سوری
بووە و کاتێک چۆتە ناو ڤێلای خیزانەکەی نانسی عەجرەم، هەڕەشەیان لێدەکات و دەڵێت
ئەگەر پارە و خشڵم نەدەنێ منداڵەکانتان دەکوژم، لە ئاکامدا فادی بە پەلە دەست بۆ
چەکەکەی دەبات و بە ١٨ فیشەک کەسەکە دەکوژێت.
سەرچاوەکان روونیشیان کردوەتەوە، دادوەری بەرپرس لە دۆسیەکە تۆمەتی کوشتنی
بەمەبەستی ناوەتە پاڵ فادی هاشمی، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسەکە چۆتە ناو ماڵی ئەوەوە
و فادی لە بەرگریکردن لە خۆی و خێزانەکەی کوشتویەتی، ئەوا بەهۆی بەرگری کردن لە
خۆی لە سزاکانی سەری خۆش بووە و ئازاد کراوە.