ئاشکراکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لەرێگەی خواردنەوە

تەندروستی 25/11/2020

Alternate Text

لەوانەیە گران قوتدانی خواردن نیشانە بێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.

پەیمانگای رۆی کاسڵی تەندروستی هۆشداری دەدات، کە لەوانەیە بە گران قوتدانی خواردن نیشانە بێت بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
زۆرجار کاتێک توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە ئاشکرا دەبێت کە لە قۆناغە پێشکوتووەکاندا دەبێت و لە کاتی گەشەسەندنی گرێ شێرپەنجەییەکەدا دەبێت، کە لەو کاتەدا جەستە رووبەرووی کێشە دەبێتەوە کە یەکێکیان گرانی لە قوتدانی خواردن و گیر بوون لە قورگدا دەبێت.

پەیمانگاکە روونیشیکردەوە ، دەکرێت هۆکاری ئەمە توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان یاخود هەڵئاوسان وپەڵەی سەر زمان و ناو دەم بێت.
لەگەل ئەوەشدا دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەڕیتانیا روونیشیکردەوە، دەکرێت نیشانەکانی وەک کۆکەی بەردەوام کە زیاتر لە سێ هەفتە بخایەنێت، هەستکردن بە ئازار لە کاتی هەناسەدان و کۆکەدا لەگەڵ تەنگەنەفەسی و کەم بوونەوەی حەزکردن لە خواردن و هیلاکی بەردەوام، نیشانە بن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.

ئاشکرایە کە دەکرێت لە رێگەی جگەرەکێشان و هەڵمژینی غازی زیانبەخشەکان و ماددە کیمییاییەکان، جەستە توشی شێرپەنجەی سییەکان ببێت، هەر بۆیە پزیشکان هۆشدار دەدەن لە دورکەوتنەوە لەو پێکهاتە زیانبەخشانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا