بە پێی لیستی کاندیکردنی باشترین یاریزانانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان کە لە لایەن " فیفا"وە بڵاوکراوەتەوە، رۆبۆرت لیفاندۆفسکی لەریزبەندی یەکەمی گۆڵکەرانی جامی پاڵەوانەکانی ئەورپایە و محەمەد سەڵاحیش رکابەری دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکێتی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" لیستێک لە ناوی کاندیدان بۆوەرگرتنی نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی بڵاوکردەوە و رۆبۆرت لیفاندۆفسکی هێرشبەری پۆلەندی بە کۆی ١٥ گۆڵ لە خولی پاڵەوانییەتییەکانی ئەوروپا و ٣٤ گۆڵ لە خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا ریزبەندی یەکەمی گۆڵکەرانی بۆ خۆی زامنکردووە و کاندیدی سەرەکی بوو بۆ وەرگرتنی تۆپی ئاڵتونی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشێندرایەوە.
سەرباری ئەوەش هێشتا هێرشبەرە پۆلەندییەکە چانسی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی ماوە کە بڕیارە لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ئاهەنگێکدا دابەشبکرێت.
هاوکات محەمەد سەڵاح، یاریزانی میسڕی و کاپتنی لیڤەرپۆلیش یەکێکی دیکەیە لە کاندیکراوان بۆ وەرگرتنی ئەو نازناوە.
بە گوێرەی لیستەکەی "فیفا" کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ١١ یاریزان کاندیدکراون بۆ بەدەستهینانی نازناوی باسترین یاریزانی جیهان کە هەردوو ئەستێرەی دیاری تۆپی لیۆنیل میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ میوانی هەمیشەیی لیستەکان بوونە لە چەند ساڵی رابردووا.