ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتەبێژەکەی دەگۆڕێت

عێراق 25/11/2020

Alternate Text

 فەرمانگەی میدیا لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبیژی ئەنجومەنەکەی لە پۆستی وتەبێژی دوورخستووەتەوە.

  ئێوارەی دوێنی سێشەممە، پێش کۆنگرە رۆژنامەوانییە هەفتانەکەی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیای سەر بە ئەنجومەنەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، مستەفا کازمی ئەحمەد مەلا تەڵاڵی لە وتەبێژی ئەنجومەنەکە دوورخستووەتەوە و حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری عێراقی لە شوێنەکەی داناوە.

ماوەی دوو هەفتەیە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتار لە گونگرە رۆژنامەوانییە هەفتانەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشکەش نەکردووە و دەنگۆی دوورخستنەوەی لە لایەن کازمییەوە بڵاوبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا