مشک و جرج بەشێوەیەکی سەرەکی لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکاندا
بەکاردەهێندرێن بەتایبەتی تاقیکردنەوەی دەرمان و ئەمەش
بۆ چەند هۆکارێک دەگرێتەوە.
یەکێک لە هۆکارەکانی بەکارهێنانی مشک بچووکی قەبارەکەیەتی
کە بە ئاسانیی لە هەر شوێنێکدا بێت دەتوانن دایبنێن. هەروەها مشک بە خێرایی زۆر دەبن وتەمەنیان کورتە کە تەنیا دوو
بۆ سێ ساڵ دەژین، نرخیان زۆر هەرزانە و بە ئاسانی دەستدەکەون.
مشک لە ڕووی بایەلۆجییەوە زۆر لە مرۆڤەوە نزیکە
بەم شێوەیە کاردانەوەی دەرمانەکە بۆ مرۆڤ دەزانن.
%٩٥ تاقیکردنەوەکانی دەرمان بۆ نەخۆشییەکان و
تاقیکردنەوەی هۆگربوون بە ماددە هۆشبەرەکان لەسەر مشک ئەنجام دەدرێت چونکە کاردانەوەکە
خێرا دەردەکەوێت و یارمەتی لێکۆڵەرەوەکان دەدات ئەنجامێکی باش و خێرایان دەستبکەوێت.