هۆشداری لە بارەی مەترسی ڕوودانی لافاو لە چەند پارێزگایەک دەدرێت

عێراق 25/11/2020

Alternate Text

 وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بە هۆی نزمەپاڵپەستۆیەک کە خەرێکە دەگاتە عێراق بەشێک لەو پارێزگاکانی سەر دیجلەو فورات مەترسی لافاویان لە سەرە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق  ئاماژەی بەوەکردووە "بەگوێرەی نەخشە جیهانییەکانی کەش وهەوا، پێشیبینی دەکرێت کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە لەئێستادا خەریکە لەکەشی عێراق نزیک دەبێتەوە لەڕۆژانی  ٢٨ و٢٩ی ئەم مانگەدا ببێتە هۆی

بارانبارینێکی زۆری بە خوڕ و   ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە وفورات بەرزبێتەوە و لافاو دروست بکات".  

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، مەترسییەک زیاتر لە سەر پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، کوت، زیقار، موسەنا و بەسرە  دەبێت و داوای لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو شارانە کردووە  ڕێکاری پێویستە بگرنە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا