بەهۆی مشک و جرجەوە گۆگایەک دادەخرێت

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

 سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبونی قرتێنەر لەشوێنەکەیدا،  کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین لەشاری سلێمانی داخران.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەهەڵمەتێکی گەورەی لیژنەکاندا بۆ پشکنینی کۆگانی عەمبارکردنی خواردەمەنی لەناوچەی ژاڵەی سەروو، دەرکەوت کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین پابەندی مەرج ورێنماییەکانی کارکردن نابێت.

راشیگەیاند ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە دروستبکات یاخود تیایدا عەمبار بکرێت، پێویستە بەهەموو شێوەیەک رێگری لەهەبونی قرتێنەرەکان بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا