لە دهۆک سێ پۆستی باڵا بە ژن دەدرێت

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بڕیارە سێ بەڕێوەبەری ناحیە دابنرێن، لە سێ بەڕێوەبەری ناحیە یەکێکیان ژن دەبێت و لە دوو بەڕێوەبەری گشتیش یەکێکیان بەهەمان شێوە ژن دەبێت.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەبۆنەی  هەڵمەتی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پشتگیریکردنی ژنان، لەو گۆڕانکاریانەی بڕیارە بکرێن، بە دڵنیاییەوە ئافرەتان لەبەرچاو دەگرین بۆ ئەوەی بەرپرسیاریێتیان پێبدەین.
راشیگەیاند، پشتیوان بە خودا لە بەرنامەماندا هەیە لەو گۆڕانکاریانەی لە قەزاکانیش دەکرێن دەرفەت دەڕەخسێنین بۆ ئەوەی هەندێک ژن پۆستی قایمقامیەتی وەربگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە یەکەمجارە لە مێژووی پارێزگای دهۆک خانمێک ببێتە بەڕێوەبەری ناحیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا