لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کۆبووەوە

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

لاهور شێخ جەنگی پێشوازی لە عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد و چەندین پرسی وەرزشی لە عێراق و کوردستان تاوتوێکرا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا لاهور شێخ جەنگی جەختیلەوەکردەوە، سلێمانی شارێکی پر ووزە و جوڵەیە و جیاوازە لە چاو شارەکانیتر لە بواری وەرزشدا بەپێی ئەو گرنگییەی کە پێی دراوە.

هاوکات داوایکرد، وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق  هاوکاربێت و گرنگی بدات بە وەرزش لە هەرێمی کوردستاندا، هەوڵبدرێت بەشێک لە خول و چالاکییە وەرزشییەکان بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، رێگەش نەدرێت وەرزش تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا