Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خۆشەویستە نوێیەکەی لەمیس ببینە، هەشت ساڵ لەخۆی بچوکترە

هەمەرەنگ

26/11/2020

Alternate Text

ئەکتەری ناسراوی تورکیا توبا بیوکستۆن، کە بەهۆی درامایەکییەوە بە لەمیس ناوبانگی دەرکردووە، لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەیدا دەرکەوت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، توبا بیوکستۆن، ئەکتەری ناسراوی وڵاتەکەیان لەدوای جیابوونەوە لە خۆشەویستەکەی پێشووی ئێستا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێکین مەرت کە نمایشکاری جلوبەرگە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێکین مەرت تەمەنی تەنها ٣٠ ساڵە بەو پێیەش بێت هەشت ساڵ لە توبا بچووکترە لەرووی تەمەنەوە.

پێشتر توبا بیوکستۆن، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنوەر سایلاکی ئەکتەری هاونیشتیمانی کردبوو و خاوەنی دوو کچی دووانە بوون، بەڵام دواتر بڕیاری جیابوونەوەیان دا و لەگەڵ گەورە بازرگان ئوموت ئێڤرگین پەیوەندی خۆشەویستیان بەست، ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستاش دووبارە هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوبووەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP