یەکێتی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەی ئیدانەکرنی تورکیا پەسەند دەکات

جیهان 26/11/2020

Alternate Text

 لە ئەنجامی زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورپا لە چەند مانگی رابردوو، ئەندامانی یەکێتییەکە بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەی ئیدانەکردنی تورکیایان پەسەندکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێتی ئەورپا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەی ئیدانەکردنی تورکیای پەسەندکرد کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوو یەکێتییەکە کۆببێتەوە و بەهۆی هەوڵەکانی تورکیا بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع لە قوبرس و هەڵسوکەوتەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناکۆکییەکانی لەگەڵ یۆنان بڕیار لەسەر سزادانی تورکیا بدرێت.

هاوکات یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی کردنەوەی بەشێک لە ناوچەی فارۆشا لە لایەن تورکەکانی قوبرس دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی ئەو کردەوانە ببنە رێگر لە چارەسەرکردنی کێشەی قوبرس.

سەرکردە ئەورپییەکان داوای یەک هەڵوێستی بەرامبەر کردەوە تاک لایەن و نایاساییەکانی تورکیا و سزادانی وڵاتەکە دەکەن.

جێی ئاماژەیە لە چەند مانگی رابردوو ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە بارەی دابەشکردنی کێڵگە زەبەلاحەکانی گاز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەیان سەند و یۆنان تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە سنورە دەریارییەکانی وڵاتەکەی بە دوای گازدا دەگەڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا