سامانی ئاژەڵی هەرێم لە مەترسیدایە

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

راوێژکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هاوردەکردنی مەڕوماڵاتی دەرەکی بە شیوەی نایاسایی، سامانی ئاژەڵی هەرێم لە مەترسیدایە.

وەسفی خەلیل، راوێژکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، هاوردەکردنی مەڕوماڵاتی بیانی کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر بەرهەمی نێوخۆیی و زیانی ملیۆنان دینار بە ئاژەڵداران دەگەیەنیت و  بۆ ئەوەی بەرهەمی نێوخۆیی پارێزراوبیت و ئاژەڵداران واز لە کارەکانی نەهێنن، پێوستە رێگری لە هاوردەکردنی ئاژەڵی دەرەکی بکرێت.

راشیگەیاند، پارێزگای سلێمانی پێوەستی بە ٨٤ هەزار تۆن لە گۆشتی مەڕو ماڵات هەیە لە ساڵێکداو بەرهەمی نێوخۆیی ئاژەڵانیش ٥٥٪ی بازاڕەکانی پارێزگاکە پێکدەهێنێت و ئەوانی دیکە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن.

  ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی و سوری ئاژەڵی دەرەکی بە نرخی کەمتر لە بەرهەمی نێوخۆیی هاوردەی هەرێم دەکرێت و زیانێکی زۆر بە ئاژەڵداران دەگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا