سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر پەرلەمانتارێکدا سەپێندرا

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

دادگای تورکیا، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەر کەمال بولبول پەرلەمانتاری هەدەپە، سەپاند بە تۆمەتی پەیوەنی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دادگای ئامەدی تورکیا، بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی کەمال بولبول، پەرلەمانتاری هەدەپە، پرۆسەی دادگاییکردنەکەی بەڕێوەچوو.

لەناو دانیشتنی دادگا کەبەبێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارەکە بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە سزادانی ئەو پەرلەمانتارە بۆ ماوەی شەش ساڵ و سێ مانگ بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پەکەکەوە، و بڕیاریشدرا بڕیارەکە رەوانەی پەرلەمانی وڵاتەکە بکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا