نوێترین لێدوانی کازمی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

عێراق 26/11/2020

Alternate Text

 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، مستەفا کازمی بەڵێنداوە کێشەی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پاش مەراسیمی پرسەی پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، چاومان بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوتووە و بەڵێنیداوە کیشەی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم چارەسەر بکات و زێڕیش لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە هەناردە بکرێت.

راشیگەیاند، کازمی پێیوایە کە ئەو شایستە داراییانەی حکومەتی ناوەند بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت زۆر لە شایستەکانی خۆی کەمترە و کەسانێک هەن دەیانەوێت کۆسپ بخەنە بەردەم کارەکانی حکومەتی ناوەند.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کازمی گرنگی رۆڵی پەرلەمان لە پاڵپشتیکردنی رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادی دووپاتکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا