دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دوورخستنەوەی لە پۆستی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ هاتە دەنگ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئامانجێکی ورد و هەستیار لەلایەن کەسێکی نیشتیمانییەوە راسپێردرام، بە نیەتێکی باشەوە بە دڵسۆزانە هەوڵمدا ئامانجەکانم بەدیبهێنم،بە تێگەیشتنم لە واقعەکە، بەڵام تێگەیشتنی من جیاوازتر بوو.
هاوکات نوویسویەتیشی، بەردەوام دەبم لە خزمەتی دۆزەکەمان و نیشتیمانەکەم، بەڵام لە کات و شوێنێکی دیکەدا.
ئەمە دوای ئەوە هات لەدوای تەواوبوونی دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری رۆشنبیری لەبری ئەحمەد مەلال تەڵال وتاری دوای کۆبوونەوەکەی پێشکەش بە رۆژنامەنووسان کرد.