چۆن وەک پیاوێکی سەرنجڕاکێش لە چاوی ژناندا دەردەکەویت؟

هەمەرەنگ 26/11/2020

Alternate Text

سەرنجڕاکێشی تەنها بە جوانی ڕووخسار نییە، چەند تایبەتمەندییەکی سادە وادەکات پیاوان زیاتر سەرنجڕاکێش ببن لە چاوی ژناندا.

ماڵپەڕی "العربیة" چەند ڕێگایەکی خستووەتە ڕوو کە وادەکات پیاوان زیاتر سەرنجڕاکێش ببن، بەم شێوازە:

١. گرنگی بە پاكوخاوێنیت بدە لەڕێگەی خۆشۆردن و ددان شۆردن و ڕێککردنی ڕیش و سمێڵ، جلی پاك و بۆن خۆش بپۆشە و ئوتوی بکە.

٢. گرنگی بەشێوەی جەستەت بدە، مەرج نییە یاری لەشجوانی بکەی تانها ڕێگە مەدە زۆر قەڵەو ببیت یان زۆر لاوازبیت.

٣. کەسێکی کراوە و کۆمەڵایەتی بە و گاڵتە بکە و لە هەمان کاتدا گاڵتەش لە کەسی بەرامبەر قبوڵ بکە.

٤. کاتێك لەگەڵ ژنێكدا قسە دەکەیت کات و شوێنی گونجاو هەڵبژێرە بۆ ئەو قسانەی دەیکەیت، پێیدا هەڵبدە  و وەسفی بکە.

٥. ژیانی پیشەییت بنیادنێ و ئیشێکی گونجاو  بکە.

٦. وەفاداربە بۆی و متمانەی لەدەست مەدە.

٧. ڕێك پۆشبە، جلێك لەبەر بکە کە لەگەڵ شێوەی جەستەت بگونجێت و جوان دەرتبخات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا