شارەزایانی بواری مۆبایلە زیرەکەکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە پاراستنی نهێنی مۆبایلەکانیان لە ڕێگەی قفڵی شاشەوە کە لەشێوەی وێنەدابێت یان لە ڕێگەی ژمارەوە هەڵەیە و بەئاسانی قفڵەکە دەشکێنرێت.
بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی جۆری سیستەمی ئەندرۆید بۆ قفڵی شاشەی مۆبایلەکەیان ژمارە یان ڕەمزی شاراوە دادەنێن، بەڵام ئەم ڕێگەیە شکاندنی ئاسانە.
هەروەک سکای نیوز نوسیویەتی، دەتوانرێت بە سەیرکردنی شاشەی مۆبایلەکە لەلاتەنیشتەکانەوە یان لەسەرەوەی مۆبایلەکەوە سەیری شاشەکەی بکرێت، بەئاسانی کۆدی شاشەکە دەزانرێت و دەشکێنرێت، ئەویش زۆرجار بەهۆی بەجێمانی ئاسەواری پەنجەوە دەبێت کە لەسەر شاشەی مۆبایلەکان دیارە.
هەربۆیە شارەزایانی بواری مۆبایلە زیرەکەکان ڕێنمای خەڵکی دەکەن کە بەرنامەی تایبەت بە دانانی قفڵی شاشە بەکاربهێنن، یان لەڕێگەی ناسینەوەی ڕوخسار یان ژمارەی تێپەڕ بەکاربێت، تەنها بەو ڕێگەیە قفڵی شاشەی مۆبایلەکەت بەئاسانی ناشکێت.