ترەمپ مەرجی هەیە بۆ پەسەندکردنی بایدن وەکو سەرۆکی نوێ

جیهان 27/11/2020

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بۆ پەسەند کردنی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئەوا مەرجی هەیە.

درەگانی شەوی رابردوو بە کاتی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کاتێک جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وەکو سەرۆکی نوێ پەسند دەکات کاتێک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند بکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا راشیگەیاند، تەنها لەو کاتەدا ئامادە دەبێت بۆ رادەستکردنی دەسەڵات و دەستکردن بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا کە لە سێی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ شکستی هێنا لە دووبارە هەڵبژردنەوەی و لە بەرامبەردا جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەربۆیە ترەمپ تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند نەکردوە چونکە بە وتەی خۆی ساختەکاری کراوە لە پڕۆسەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا