وا بڕیارە ئەمڕۆ دیپلۆماتکارێکی ئێرانی دادگایی بکرێت لە
بەلجیکا بە تۆمەتی تەقینەوە لە کاتی گردبوونەوەی ئۆپزسیۆنی ئێرانی لە فەڕەنسا.
ئەمڕۆ هەینیی ٢٧ی تشرینی دووەم، ماڵپەڕەکانی هەواڵ لە
بەلجیکا رایانگەیاند، وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆماتکاری ئێرانی بە
تۆمەتی تەقینەوە لە کاتی گردبوونەوەی ئۆپزسیۆنی ئێرانی لە فەڕەنسا دادگایی بکات.
هەوڵی تەقینەوەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بووە و لەگەڵ ئەسەدوڵادا سێ
کەسی دیکەش دەستگیر کراون کە بڕێکی زۆرتەقەمەنیان پێوە گیراوە و حکەموتی فەڕەنسا
ئەسەدوڵای بە تۆمەتی ئەندامبوون لە دەزگای هەواڵگری ئێران تۆمەتبار کرد بەڵام
ئێران تۆمەتەکانی رەتکردەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەسەدوڵا لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی
ئەڵمانیا دەستگیرکرا و دواتر رادەستی بەلجیکا کرایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر
تۆمەتەکانی دادگایی بکرێت.