کێلگەی نەوتی سەرتە لە پارێزگای هەولێر دەستدەکات بە بەرهەمهێنان و رێژەی بەرهەمهێنان پێنج هەزار بەرمیل زیا دەکات.
کۆمپانیای ژینیل ئێنێرجی تورکی رایگەیاند، لە کێڵگەی نەوتی سەرتە لە پارێزگای هەولێر دەستکراوە بە بەرهەمهێنان و یەکێک لە بیرە نەوتەکانی تەواوکراوە و کاردەکات، بڕیارە یەکێکی دیکەش لە مانگی کانوونی یەکەمدا تەواو بێت و لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتودا بکەوێتە کار.
کۆمپانیاکە راشیگەیاند، ٣٠٪ پشکی نەوتی کێڵگەکە بۆ کۆمپانیاکە دەبێت لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆن، هەروەها ئاشکراشیکرد پێشبینی دەکەن لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتودا سەرجەمی بیرە نەوتەکانی کێڵگەکە بکەونە کار و ڕیژەی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە.