ئەمڕۆ هەینی لە ئاکامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بە بۆمب چێندراو، ژمارەیەکی سەربازی تورکیا کوژران و بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی دووەم، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بە بۆمب چێندراوە بە هێزەکانی سوپای تورکیا لە گوندی تەل جنب لە سنوری سەرێ کانێ لە رۆژئاوای کوردستان، سێ سەرباز لە سوپای تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
لەگەڵ ئەوەشدا دوای روداوەکە، رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە گوندی مەبروکە هەر لە سنوری سەرێ کانی تەقیوەتەوە بەهێزەکانی ئەحرار شەرقیەی سەر بە تورکیا و لە ئاکامدا سێ چەکدار کوژراون و پێنجی دیکە برینداربوون، پێشبینیش دەکرێت بەهۆی سەختی برینی بریندارەکان، ژمارەی کوژراواب بەرزبێتەوە.