ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار-خانەقین، لە رووداوێکدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار-خانەقین، لە ئاکامی پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبیلدا کە یەکێکیان لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەرە و دووانەکەی دیکە بارهەڵگربوون، سێ کەس گیانییان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند، روداوەکە لە نزیک گوندی تۆپ عەسکەر بووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.