یەکێک لە زاناکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 27/11/2020

Alternate Text

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران رایانگەیاند. موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی و و بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران لە نزیک تاران تیرۆکرا.

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی دووەم، موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران لە ناوجەی دەماوەند لە نزیک تاران تیرۆرکرا، بە گوێرەی رۆژنامەی فارس پرێسی ئێرانی،تەقینەوەیەک روویداوە دواتر کەسێک تەقە لە موحسین فەخرزادە دەکات و دوای پێکانی دەیکوژێت.

سەرچاوەکان راشیانگەیاند، موحسین فەخریزادەدا کەسێکی لەگەڵدا بووە و تەقەکەرەکە ئەویشی پێکاوە و برینداری کردووە.

موحسین فەخریزادە یەکێک بووە لە زاناکانی ئێران لە بواری ئەتۆم و بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران. لەگەڵ ئەوەشدا فەخریزادە لە لیستی سزاکانی نێودەوڵەتیدا بووە.

جێی باسە پێشتریش سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل چەند جارێک ناوی هێناوە ومیدیا ئیسڕائیلییەکانیش چەند جارێک هەواڵی شکستهێنان لەتیرۆرکردنیدا بڵاوکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا