ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی داهاتوی تورکیا، توشی کۆرۆنا بوو.
ئەمڕۆ هەینیی ٢٧ی تشرینی دووەم، سەرکان ئۆچان، وتەبێژی
پارتی داهاتوی تورکیا رایگەیاند، ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی داهاتو توشی
کۆرۆنا بووە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە.
ئۆچان راشیگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە نیشانەکانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر سەرۆکی پارتەکە بەدیار بووە، دواتر پشکنینی کردووە و ئەمڕۆ
ئاشکرا بووە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەحمەد داودئۆغلۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند پشکنینەکەی پۆزەتیڤە بەڵام تەندروستی
جێگیرە، هەروەها وتیشی کە لە ماوەی کەرەنتینە کردندا بەردەوام دەبم لە کارەکانم و
لە ماڵەوە بەردەوامی دەدەم.