وەزارەتی شارەوانی: ژمارەیەک خزمەتگوزاری لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان 27/11/2020

Alternate Text

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار، چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن.

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی دووەم، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی هەرێم رایگەیاند، لە میانەی گرنگیدان بە سێکتەر ئاوی خواردنەوە و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی دابینکردنی ئاو، چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار بە قەرزی درێژخایەن لەلایەن ئاژانسی جایکای زاپۆنیەوە جێبەجێ دەکرێت لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
وەزیری شارەوانی راشیگەیاند، وا بڕیارە بەم زووانە پڕۆژەی پەرەپێدانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی و هەڵەبجە واژوو بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا