وەزیری ناوخۆی عێراق داوا لەسەرجەم دەزگاکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەکات دەست بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بکەن.
عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، لیژنەیەکی ئەمنی باڵای لە وەزارەتەکەی پێکهێناوە کە هەر خۆی سەرپەرشتی دەکات، بە مەبەستی دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی عێراق.
وەزیری ناوخۆی عێراق، راشیگەیاندووە، خەڵکی عێراق پێویستە لە کەشێکی ئارام و ئاسایشدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، بۆیە پێویستە لە ئێستاوە هەوڵبدرێت کارە تاوانکاری و تیرۆرستییەکان بنەبڕ بکرێن.
بڕیارە شەشی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بەڕێوەبچێت.