تەندروستی هەولێر هەڵمەتێکی کوتانی مندڵانی دژی نەخۆشی ئیفلیجی راگەیاند کە بڕیارە پێنج رۆژ بخایەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان ( ۱ ڕۆژ تاوەکو ٥ ساڵان) ئەنجام دەدرێت لەناو شاری هەولێر لە رێگەی تیمی گەڕۆکەوە.
ئاشکراشیکردووە، بۆ ئەم مەبەستە (۲۷۲)تیم بەشداردەبن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە کە لە ٢٩ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵمەتەکانی کوتانی منداڵان کەمی کردبوو.