بەرگری دژی کۆرۆنا چەند دەمێنێتەوە

تەندروستی 28/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری یەكێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا رایدەگەیەنێت، بەرگری دژی کۆڕۆنا زۆر لەوە زیاتر ئەمێنێتەوە کە بیری لێ ئەکەینەوە.

د.داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاویکردووەتەوە،  لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا زانایان وایان دەزانی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون زوو تووشی کۆرۆنا ئەبنەوە ،چونکە دژەتەنەکانیان لە خوێندا نامێنێ(دژەتەنی IgG)، بەڵام ئێستا هاتونەتە سەر ئەو قەناعەتەی کە بەرگری دژی کۆڕۆنا تەنها وابەستە نییە بەو دژەتەنانە بەڵکو سیستەمی بەرگری هەندێ خانەی تایبەتی هەیە پێیان دەوترێ (خانە بیرەوەریەکان Memory cells) کە فرمانیان ناسینەوەی ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانەیە کە پێشتر هێرشیان کردۆتە سەر جەستە، بەمەش لەش زووتر ئەو هەڕەشانە لەناو دەبات.

باسی لەوەشکردووە، زۆر توێژینەوە لە زانکۆکانی ئوسترالیا و ئەمەریکا ئەوەیان دەرخستوە کە خانە B-Cell ەکانی تایبەت بەرگری بەلایەنی کەمیەوە تا ٨ مانگ ئەمێنێتەوە، لێکۆڵینەوە تازەکان لە زانکۆکانی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا و ووهان لە چین ئەوەیان دەرخستوە خانە T CELL ەکانی تایبەت بە لەناوبردنی خانە تووشبوەکانی جەستە تا نۆ مانگیش دوای تووشبونی یەکەم لە جەستەی تووشبوەکان ماوە، بەمەش بەلایەنی کەمیەوە تا ئەوکاتە پارێزراو دەبن.

ئەو پزیشکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٦۰ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام تەنها ۲٦ حاڵەتی دووبارە تووشبونەوە تۆمارکراوە، بۆیە دەڵێین دوبارە تووشبونەوە زۆر دەگمەنە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دوای تووشبونیان بە ڤایرۆسەکە بەرگری دروست دەکەن.

کەواتە بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەوانەیە تا ساڵێک بمێنێتەوە دوای یەکەم تووشبوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کەدوای چاکبونەوە لە کۆڕۆنا دیسان نیشانەکانیان لێ دەرئەکەوێتەوە پێویستە دیسان لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر چارەسەر وەرگرن بۆ ئەوەی حاڵەتەکانیان لێ خراپتر نەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا